Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:48

عێراق لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌یسی گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌کان په‌رده‌پۆش ده‌کات

عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ ریزی هه‌ره‌پێشی ولاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كان دیت
کوردستان TV
100%

بهگوێرهی ئهو ریزبهندیهیی رێكخراوی شهفاقیهتی نێودهوڵهتی ئهنجامی دهدهات عێراق لهسهر ئاستی جیهان له ریزی ههرهپێشی ولاته گهندهڵهكان دیت تا ئیستاش چهندین دۆسیهی گهورهی گهندهڵی لێكۆڵینهوهیان له بارهوه نهكراوه و پهردهپۆشكراون. لهم بارهیهوه عەبدولعەزیز زاڵمی،ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، تا ئێستا دۆسیە گەورەكانی گەندەڵی و ئهو كهسانهی تێوەگلاون ئاشكرا ناكرێن كه  گەورە كه بهرپرسی پله بهرزن.

 

وتیشی، ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە سیاسییەكان بوونەتە خاوەنی پارە و موڵك و ماڵێكی زۆر به سامانی گشتی. ئهمهش لهكاتێكدایه كه حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی هەینی دانی بە زەحمەتی نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراق دانا و رایگەیاند كە گەندەڵكاران سامانی خۆیان بۆ دەرەوەی وڵات بردووە و ئەوەیش پێویست دەكات لێكۆڵینەوەكان ببردرێنە دەرەوەی وڵات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.