Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:00

سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو بودجه‌ى عێراقى ڕه‌ت کرده‌وه‌

 سندووقی نێوده‌وڵه‌تى دراو بودجه‌ى عێراقى ڕه‌ت كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

 سندووقی نێودهوڵهتى دراو بودجهى عێراقى بۆ ساڵى دووههزار و ههژده ڕهت كردهوه كه شهممهی رابردوو لهلایهن ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق پهسهند كرا. سهلام سمێ سم شارهزای ئابووری ڕایگهیاند، ئهمڕۆ شهممه سندووقى نێودهوڵهتى دراو بودجهى عێراقى ڕهت كردهوه، چونكه بودجهكه لهگهڵ ئهو رێككهوتنه یهك ناگرێتهوه كه لهنێوان سندووقهكه و عێراق ئهنجام درابوو.

بهپێى ئهو رێككهوتنهى كه ئاماژهى بۆ كراوه، عێراق پابهند دهبێت به جێبهجێكردنى كۆمهڵێك مهرج لهوانه پووچهڵكردنهوهى ههندێك پۆست و قورس نهكردنى بارى بودجهكه له ساڵی دووههزار و ههژدهدا. ئهو شارهزایه دهڵێ،  یهكێك له هۆكارهكانى ڕهت كردنهوهى بودجهكه لهلایهن سندووقى نێودهوڵهتى دراو، ئهوهیه كه لهپێناو پروپاگهندهى ههڵبژاردن پهله له تێپهڕاندنى بودجهكه كراوه ، بودجهى عێراق بۆ ساڵى دووههزار و ههژده له دواى دوو مانگ تێپهڕبوون بهسهر وادهى خۆى، لهلایهن ئهنجوومهنى نوێنهران پهسهندكرا. ههریهك له سوننه و شیعه ناڕهزایییان لهسهر بهشێك له بڕگه و ماددهكانی ناو پرۆژه یاساكه ههبوو، بهڵام كورد بههۆی كهمكردنهوهی پشكی سهدا (حهڤده) بۆ سهدا (دوازده و پۆینت شهش)  بهتهواوی دژایهتی بودجهی كرد و بایكۆتی دانیشتنی پهسندكردنی كرد

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.