Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:18

هه‌ڵوێست به‌رهه‌مه‌ تازه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه‌

كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ی دیار نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی كورد " هه‌ڵوێست محه‌مه‌د " ئاشكرایده‌كات  به‌م نزیكانه‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كلیپێكی تازه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ی دیار نه‌كردووه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا بڵاویبكاته‌وه‌ .

هه‌ڵوێست محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی كوردییه‌و له‌ ژه‌ند شوێنێكی جیاواز ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ئه‌نجام داوه‌ و " مام لالۆ " دواترین كاری هونه‌ری بوو ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بڵاوكرایه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.