Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:01

یه‌په‌گه‌ راده‌ستکردنى عه‌فرین ره‌تده‌کاته‌وه‌

يه‌په‌گه‌: زێدى خۆمان ده‌پارێزين و چۆڵى ناكه‌ين
کوردستان TV
100%

يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌)، ره‌تيكرده‌وه‌، هێزه‌كانيان له‌ عه‌فرين پاشه‌كشێ پێبكه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ر راگرتنى هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى.

فه‌رمانده‌ له‌ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، نورى مه‌حموود رايگه‌ياند، "ئێمه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ين. زێدى خۆمان ده‌پارێزين و چۆڵى ناكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى رێكخراوى داعش و قاعيده‌ى تيرۆريست بێنه‌ ناوى".

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتنيك، نورى مه‌حموود گوتيشى: "پێشنيازى پاشه‌كشێ له‌ عه‌فرين به‌ ته‌واوى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌و پێشنيازه‌ى پارتى ديموكراتى پێشكه‌وتوخواز خستوويه‌تييه‌ڕوو، نورى مه‌حموود گوتى: "ئه‌و پارته‌ له‌ سايه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدا ده‌ژيت و روون نييه‌ ئايا له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌ك ئه‌و پێشنيازه‌ى كردووه‌ و سه‌نگى چه‌نده‌، ئايا ئه‌و لايه‌نه‌ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ نێوه‌ندگيرى له‌ نێوان يه‌كينه‌كان و سوپاى توركيا بكات".

پێشتر ئه‌حمه‌د سلێمان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى پێشكه‌وتووخواز رايگه‌ياندبوو، ره‌وشى عه‌فرين زۆر مه‌ترسيداره‌. زياتر له‌ مليۆنێك هاووڵاتى ژيانيان له‌ مه‌ترسيدايه‌. تا ئێستا هيچ ده‌رچه‌يه‌كى سياسى و فشارێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ راگرتنى ئه‌و شه‌ڕ و داگيركارييه‌ى توركيا ديار نييه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.