چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: بڕیاره سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی کۆریای باکوور کۆبێتەوە.
هاوكات کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور بەڵێنیداوە، له قۆناغی یه‌كه‌مدا پرۆگرامی موشه‌كی و ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێرێت و له قۆناغی دووه‌مدا كۆتایی به كاركردن بینێت هه‌ر دوو سێكته‌ره‌كانی پرۆگرامی موشه‌كی و ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی .
چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور لە دەرەوەی کۆشکی سپی و بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئەم لێدوانەی دا رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا نه‌رمی نواندوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه چاوی به سه‌رۆكی كۆریای باكوور بکەوێت.
ئەم هه‌وڵه دوای ئه‌و داوایه‌ی ئەوەی کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی کۆریای باکوور دێت كه بە فەڕمی و لە نامەیەکدا، پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا کردووە كه لەڕێی چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور نامەکەی پێگەیاندووە.
چۆنگ وتیشی: مەشقە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور لە مانگی چواردا ئەنجام دەدرێن و سه‌رۆكی كۆریای باكووریش ده‌ڵێت: تێگه‌یشتی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ پێویست بوونی ئه‌و جۆره مه‌شقه سه‌ربازیانه.
هەروەها لە ڕاگەندراوێکی کۆشکی سپی‌دا و سەبارەت به‌و بابەته، سارا ساندێرز گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند: وڵامه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ داوایه‌كه‌ی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور كه مه‌به‌ست لێی ئەنجامدانی گفتوگۆیه ئه‌رێنیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.