سفیان دلكانی هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ری كوردی ئێزیدی بۆ فێستیڤاڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له سعودیه به‌رێوه‌ده‌چێت هه‌ڵبژێردرا .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده وێنه‌گره توانی له پێشبركێی وێنه‌گرانی عێراقدا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و بگات به پێشبركێی وێنه‌گرانی وڵاتی عه‌ره‌بی كه بریاره له وڵاتی سعودیه به‌رێوه‌بچێت .
هه‌موو وێنه‌كانی دلكانی كه له پێشبركێی وێنه‌گرانی عێراق نمایشكران هی ئه‌و كاته بوون كه داعش هێرشی هێنایه سه‌ر شه‌نگال و سه‌رجه‌م وێنه‌كانیش له سه‌ر چیای شه‌نگال گیراون كه باس له نه‌هامه‌تی و ژیانی پر له مه‌ینه‌تی كوردانی ئێزیدی ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.