یەكەی پشكنینی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرای كردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستگیراوە بەسەر هەزاران تەن خۆراكی ماوە بەسەرچوو ، وه پاش دەرنەچوونیان لە پشكنین ، كاری گەراندنەوەو لە ناوبردنیان بۆ كراوە، زۆرترین خۆراكە بەسەرچووەكان میوەن لە جۆری سێو.
پاش كرانەوەی مەرزە نێودەوڵەتییەكان بەتایبەت مەرزی باشماخ ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆرترین خۆراكی ماوە بەسەرچوویان لە ئێرانەوە رەوانەی هەرێم كردوە بەتایبەت بۆ سنوری سلێمانی و دەوروبەری ، لە ئێستادا داوای بەپەلە راگرتنی هاوردەكردنی خۆراكی ماوە بەسەرچووی ئێران كراوە بە تایبەت سێو، ههروهها چەندین بارهەڵگری برنج دەستی بەسەردا گیراوە لە كاتی پشكنین دەركەوتووە لە بری برنج لم تێكەڵی بارەكەی كردووه.
ئاماری یەكەی پشكنینی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەریخستووە ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستگیراوە بەسەر بری 900 تەن سێوی ماوه بەسەرچوو لەگەڵ بری 22 هەزار و 370 كگم لە هەمەموو جۆرەكانی میوە ، بری 1300كگم جگەری مریشك لەناوبراوە لەگەڵ 980كگم سركە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.