Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:03

چاوش ئۆغڵو: به‌ هاوکاری به‌غدا هێرش بۆ سه‌ر په‌که‌که‌ ده‌ستپێده‌که‌ین

دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
کوردستان TV
#7
100%


مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا واده‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه‌) ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ هاوكاری به‌غدا هێرش بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا رایگه‌یاند: له‌مانگی‌ ئایاری‌ 2018 ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر عه‌فرین كۆتایی دێت.

راشیگه‌یاند: به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ دوای‌ وه‌ستانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ عه‌فرین، هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌خاكی‌ عیراق ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌هه‌ڵوێستی‌ حكومه‌تی‌ عیراقیش كرد بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌و وتی‌: سوپای‌ عیراق هاوكاریی هێزه‌كانی‌ توركیا ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی‌ عیراق.

ئەو لێدوانانەی چاوشئۆغڵو لەكاتێكدایە حكومەتی توركیا لەشكركێشی سەربازی بۆسەر كانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەبات.

سه‌باره‌ت به‌واده‌ی‌ ئه‌و په‌لاماره‌ش بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا جه‌ختیكرده‌وه‌، "دوابه‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ عێراق ئێمه‌ هێزه‌كانمان به‌ئاراسته‌ی‌ خاكی‌ عیراق و ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ جوڵه‌ پێده‌كه‌ین".

لەدرێژەی  لێدوانەكەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەكاتی بەرێكەوتنیدا لەئەڵمانیاوە بۆ نەمسا، چاوشئۆغڵۆ وتی، لەشكركێشی سەربازی توركیا بۆسەر عەفرین لەمانگی (ئایار /5) دا تەواو دەبێت.

شایەنی باسە ئەمڕۆ 48 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین تێدەپەڕیت،و بەوتەی وەزیری دەرەوەی توکیا هێرشەکان تا مانگی پێنج بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.