Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:49

نوری مالیکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی باڵای ئێران کۆبووه‌وه‌

گفتوگۆیان له‌ زۆربه‌ی بواره‌كان كردووه‌
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه‌و جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان له‌ بواری نه‌هێشتنی تیرۆر كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8-3-2018 نوری مالیكی،جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ ئیسحاق جیهانگیری ، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی له‌ ئیسحاق جیهانگیری ، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌ باره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ زۆربه‌ی بواره‌كان كردووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری، له‌ هه‌مانكاتیشدا جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان له‌ بواری نه‌هێشتنی تیرۆر كردۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌غدا ئه‌لیۆم

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.