ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان 8ی مارس په‌یامێكی راگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئێستا كاتییه‌تی، چالاكوانانی لادێ و شار پێكه‌وه، ژیانی ئافره‌تان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بگۆڕن.
مانگی ئادار مانگی فیداكاری و ڕاپهڕینهكانه. هاوكات ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان بۆ ژنانی كوردستان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه له‌لایه‌ك مانگی یاده‌وه‌رییه خه‌مناك و ناخۆشه‌كانه، له‌لایه‌ك مانگی ڕاپه‌رین و رزگاری گه‌لی كوردستانه له ده‌ستی دكتاتۆرییه‌ت، له لایه‌كی تر یادێكی مه‌زنی جیهانی ده‌كاته‌وه كه تایبه‌ته به‌و تیكۆشان و فیداكاریی و خه‌باته مه‌ده‌نییه‌ی به درێژایی قۆناغه‌كانی مێژوو له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سیاسی، مه‌ده‌نی، یاسایی، ئابوری و كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی، خه‌باتی بۆ كردووه. بۆیه ئه‌م یاده به‌رهه‌می خه‌بات و ڕه‌نجی سه‌دان ساڵی ژنانی ڕزگاریخوازی گشت پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی دونیایه له پێناوی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆر و شێوازه‌كانی جیاكاری و چه‌وساندنه‌وه. بۆیه ژنانی جیهان به‌گشتی و ژنانی كوردستان به‌تایبه‌تی، شایانی ڕێز و خۆشه‌ویستین له پای هه‌موو هه‌وڵ و خه‌بات و تێكۆشان و فیداكارییه‌كانیان.
بۆیه ده‌ڵێین: ئێستا كاتییه‌تی ژنان و پیاوان پێكه‌وه كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌هێشتنی جیاكارییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌زی، هه‌نگاوه‌كان بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی كوردستان بێت له ته‌واوی كردار و په‌رچه‌كرداره ناپه‌سه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه.
جه‌ژنتان پیرۆزبێت ژنانی تێكۆشه‌ر و فیداكاری كوردستان. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین بۆ شه‌هیدان، خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ژنانی قوربانی ده‌ستی ڕژێمه‌كان و گروپه تیرۆریسته‌كانی داعش و هاوشێوه‌كانی و قوربانیانی ده‌ستی توندوو تیژییهكان.
سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بۆ ئافره‌تانی كوردستان.
كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به ده‌ستی كاری ژنانی گوند و شاره‌كانه له پێناو ده‌ربازبون له‌و قه‌یران و ئاسته‌نگانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان بونه‌ته‌وه. كه‌واته كاتییه‌تی: زه‌مینه‌سازی بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌كان بچێته قۆناغی كردارییه‌وه و ئه‌و هێز و توانا خهوێنراوهی ژنانی گوند و شار ببوژێنرێته‌وه و كوردستان له تواناكانیان سودمه‌ندبیت و ببنه به‌شێك له چاره‌سه‌ر و هێز و تواناكانیان نیشانی كۆمه‌ڵگه بده‌ن تا متمانه‌ی زیاتری خۆیان و هاوپیشه و خێزان و دامه‌زراوه‌كانیش مسۆگه‌ر بكه‌ن.
بۆیه ئافره‌تان چاویان بڕیوه‌ته داهاتوو تا له پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بێت هه‌روه‌ك چۆن له سه‌رخستی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه، هه‌رواش باوه‌رمان وایه به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی ژنان له پرۆسه‌كانی په‌ره‌پێدان و به‌شداریی زیاتری ئافره‌تان له ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كاندا، گارانتی سه‌ركه‌وتن و پێشخستنی كوردستان زیاتر ده‌كات.
به كاری پێكه‌وه‌یی ژنان و پیاوانی چالاك و هۆشیار، ده‌توانیین كوردستان پێشبخه‌ین. بۆیه پێویسته ئافره‌تانی گوند و شار ده‌رفه‌تی كارگێڕیی زیاتر و زه‌مینه‌سازی بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی كاری ته‌ندروست بۆیان بڕه‌خسێنریت له بازاڕه‌كانی هه‌رێم تا بتوانێت ڕۆڵی كارا ببینێت له زیادكردنی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان گه‌شه‌ی پێبدات به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ر ژنێك پێگه‌یه‌ك وكارێكی شایسته ده‌سته‌به‌ر بكرێت، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجانه به‌دی بهێنین ژنان پێویستیان به پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌نگاونانه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕونتر كه داهاتووی له كوردستانێكی گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌بینێته‌وه.
كاركردن بۆ ئه‌م په‌یامانه به‌رپرسیارێتییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه هه‌م له‌ڕووی بابه‌تی و هه‌م له‌ڕووی كردارییه‌وه كه ئێستا له هه‌موو كات زیاتر كاتیه‌تی. له هه‌مان كاتدا مافی ئافره‌تانی ئاواره و په‌نابه‌ر له كاركردن و به‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ی كه مافه شایسته‌كانی ژنانی ئاواره و په‌نابه‌ر به‌دیده‌هێنیت و له هه‌مانكاتدا ده‌یگوازێته‌وه بۆ ژینگه‌یه‌كی جیاواز له‌وه‌ی تێیدا ده‌ژی، به‌مه‌ش گیانی متمانه‌به‌خۆبوون و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له ئه‌رك و مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌كات به‌مه‌ش پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیریی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی ده‌هێنرێت.
كه‌واته با پێكه‌وه ئه‌م به‌رپرسیارێتیه له ئه‌ستۆ بگرین و كوردستان بگوازینه‌وه بۆ قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر.
سه‌ركه‌وتوو بێت ئیراده‌ی ژنانی خۆڕاگر و فیداكار
پێكه‌وه مافه زه‌وتكراوه‌كانمان به ده‌ست دێنینه‌وه و به ئاشتی و ئازادی ژیانمان رێكده‌خه‌ینه‌وه به‌ره‌و كوردستانیكی گه‌شه‌سه‌ندوتر.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر - 8ی مارسی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.