Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:46

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بالیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق کۆبووه‌وه‌

دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکوەزیرانی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێکرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/3/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی به‌شێكی بوو، باس له‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر - به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوێت و پلانی ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ فاكته‌ری زیاتر چالاككردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بردنی بواری ئابووری له‌ عێراق به‌ گشتی و ئاسانكاری بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ و ڕێگه‌ خۆشكردن له‌به‌رده‌م كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌ و قۆناغی دوای داعش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.