Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:33

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە بەغداو له‌گه‌ل عه‌بادى کۆبووه‌وه‌

سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
#10
100%

ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکراو دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێكران.

بڕیاریشە، ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانە سێ رۆژییەکەیدا ، سەردانی شوێنە ئاینییەکانی شیعەکان بکات لە نەجەف و کەربەلا و سامەرا.

سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.