Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 02:27

ئه‌نه‌که‌سه‌ داوا ده‌کات رێگه‌ بدرێت پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بگه‌رێته‌وه‌ کوردستان

شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌سن كۆلدرش و كلفۆرد هاینزه‌ر كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


شاندێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كامه‌ران هاجۆ له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌سن كۆلدرش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و كلفۆرد هاینزه‌ر سه‌رۆكی تیمی سوری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سوریا داوای له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد رۆڵی له‌ به‌رێوه‌بردنی رۆژهه‌ڵاتی فوراتدا هه‌بێت و پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا بۆ كوردستانی سوریا بگه‌رێنێته‌وه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نه‌كه‌سه‌ رایگه‌یاند شاندێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كامه‌ران هاجۆ له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌سن كۆلدرش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و كلفۆرد هاینزه‌ر سه‌رۆكی تیمی سوری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین  و پابه‌ند بوون به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان  به‌ رێگه‌ی ئاشتیانه‌ كردۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كیش له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات لایه‌نی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان  گرینگی به‌ بۆچون و هه‌ڵوێستی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌ده‌ن لای خۆشیه‌وه‌ شاندی ئه‌نه‌كه‌سه‌ دووپاتیان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ كوردستانی سوریا كرده‌وه‌و هاوكات دووپاتیشیان له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا بۆ كوردستانی سوریا كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات بێته‌ كایه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.