Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:12

له‌ به‌سرا بۆ یه‌که‌مین جار میوانه‌خانه‌یکی تایبه‌ت به‌ پشیله‌ ده‌کرێته‌وه‌

له‌ میوانه‌خانه‌ی مرۆڤه‌كان خاوێنترو باشتره‌
کوردستان TV
100%

له‌ شاری به‌سرا میوانخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پشیله‌ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌یتارێك كارگێری میوانخانه‌یه‌ بریاردرا به‌شی دووه‌می میوانخانه‌كه‌ تایبه‌ت بكرێت به‌ پشیله‌كان.

میوانخانه‌كه‌ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی تاییبه‌ت به‌ پشوودان و هێمنی و ئارامی له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ جۆرێك هه‌موو ژه‌مه‌كانی خواردن به‌ شێوه‌یكی ته‌ندروست پێشكه‌ش به‌ پشیله‌كان ده‌كرێت گرنگی پاراستنی له‌ چالاكی و ته‌ندروستی پشیله‌ ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا چاودێری به‌یته‌ریش ده‌كرێن.

ئێستا میوانخانه‌كه‌ ئاماده‌ییه‌ بۆ پێشوارزی كردن له‌ هه‌موو جۆره‌ پشیله‌یه‌ك وه‌كو ئه‌وروپی و عراقی  و شیرازی  و فه‌رعۆنی ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌یری میوانخانه‌كه‌ی پشیله‌كان بكه‌یت ، تاراده‌یه‌ك له‌ میوانه‌خانه‌ی مرۆڤه‌كان خاوێنترو باشتره‌.

پرۆژه‌كه‌ تا راده‌ییه‌ك نامۆیه‌ بۆ شارێكی وه‌كو به‌سرا، به‌ڵام چاوه‌روان ده‌كرێت میوانخانه‌كه‌ ده‌سكه‌وتێكی باشی هه‌بێت به‌تاییبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئارزووی  به‌خێوكردنی پشیله‌ هه‌یه‌ له‌كاتی گشتكردن ناتوانن له‌گه‌ڵ  خۆیان ببن بۆیه‌ ئه‌م شوێنه‌ به‌ شوێنێكی شیاو ده‌زانن.

شایانی باسه‌ په‌روه‌رده‌كردنی پشیله‌ و سه‌گ له‌ ناو ماڵان ئاره‌زووێكی به‌ربڵاوی به‌سراییه‌كانه‌، چه‌ندین شوێنی تایبه‌ت هه‌ن له‌م شاره‌ بازرگانی باشیش ده‌كرێت به‌جۆرێك نرخی هه‌ندێكیان ده‌گاته‌ هه‌زاره‌ها دۆلار.

سه‌رچاوه‌/سۆمه‌ر نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.