كه‌شتى فرۆكه هه‌ڵگرى ئه‌مریكا به ناوى (USS Lexington) كه له جه‌نگى جیهانى دووه‌م نقوم بوو، دۆزرایه‌وه.
كهشتیى ئه‌مریكى (USS Lexington) كه‌شتییه‌كى فڕۆكه هه‌ڵگر بووه له كاتى جه‌نگى جیهانی دووه‌م دواى 76 ساڵ له كه‌ناره ئاوییه‌كانى ئوستراڵیا دۆزرایه‌وه، له‌لایه‌ن تیمێكى به‌دواگه‌ڕان به سه‌په‌رشتیارى كردنى پۆڵ ئالن كه هاو دامه‌زرێنه‌رى مایكرۆسۆفته.
كه‌شتییه‌كه 800 كیلۆ مه‌تر دوور له كه‌ناره ئاوییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئوسترالیا و به قوڵایى 3 كیلۆ مه‌تر دۆزرایه‌وه، تیمه‌كه دواى دۆزینه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كه وێنه‌و ڤیدیۆى به‌شێكى كه‌شتیه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه هه‌روه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى و چه‌كى دژه فڕۆكه كه بۆ ده‌یان ساڵ داپۆشرابوون به قوڕ و قه‌وزه.
كهشتیى (USS Lexington) له نێوان به‌رواره‌كانى 4-8ى ئایارى ساڵى 1942 شه‌ڕى كردووه له‌گه‌ڵ سێ فڕۆكه‌ى جه‌نگى ژاپۆنى ئه‌و شه‌ڕو پێكدانه میژووییه به ناوى شه‌ڕى ده‌ریاى مێرجان ناونرا، له ناو كه‌شتیه‌كه‌دا 216 سه‌رنشین مردن و 35 فڕۆكه بزربوون، به‌ڵام كهشتیهكى تری ئه‌مریكى فریاى (USS Lexington) كه‌وت و پێش تێكشكادن و نقوم بوونى زۆربه‌ى سه‌رنشینه‌كان رزگار كران.
تیمه‌كه له كۆى 35 فڕۆكه نقوم بووه‌كه ته‌نها 11 دانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه له نزیك كه‌شتییه دۆزراوه‌كه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر یه‌ك له فڕۆكه دۆزراوه‌كه هێماى كارتۆنى به‌سه‌ره‌وه‌یه كه وینه‌ى كارتونى پشیلهكهى فلیكسى و له‌گه‌ڵ چوار ئاڵاى بچوكى ژاپۆنى پێ ده‌چێت یه‌كێك بێت له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ژاپۆن.
تیمه‌كه كه به‌سه‌رپه‌رشتیارى پۆڵ ئالن ئه‌و كهشییهیان دۆزیوه‌ته‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له كه‌شتى جه‌نگیى مێژووییان دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك كه‌شتى ی‌و ئیس ئیس ئهندیاناپولیسى ئه‌مریكى كه كهشتیكى جه‌نگى ئه‌مریكى مه‌زن بووه و له ده‌ریاى فیلیپین له ته‌موزى 1945 نقوم بوو دواى لێدانى له‌لایه‌ن ژێر دهریایێكى ژاپۆنى.
له گاردیانه‌وه
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.