Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:05

دوو برا له‌ ده‌ریاچه‌ی دوکاندا خنکان

توانرا ته‌رمی هه‌ردووكیان ده‌ربهێنرێته‌وه‌
دوو برا له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكاندا خنكان
کوردستان TV
100%

دوو برا له‌ ناحیه‌ی بنگردی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی راپه‌رین له‌ كاتی راوه‌ماسیدا له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دوو برا به‌ ناوه‌كانی (ك. ئـ. ئـ) له‌دایكبوی 1999، (م. ئـ. ئـ) له‌ دایكبوی 2001 له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان.

راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و گه‌ران به‌ دوای ته‌رمه‌كه‌یاندا توانرا ته‌رمی هه‌ردووكیان ده‌ربهێنرێته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دوكان ڕایگه‌یاند: دوای ئاگادار كردنه‌وه‌مان له‌ ڕوداوه‌كه‌ و به‌هه‌وڵی هێزه‌كانی پۆلیسی دوكان تا كاتژمێر 12 ی هه‌مان شه‌و توانرا ته‌رمی هه‌ردووكیان ده‌ربهێنرێته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ دوو براكه‌ دانیشتوی گوندی بێ موشه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بنگردن و خێزانیان پێك نه‌هێناوه‌ و به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌ماسی ڕویان له‌و ناوچه‌یه‌ كردووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.