به هۆی كه‌می كۆمپیوته‌ر له وڵاتی غانا ، مامۆستایه‌كی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر له رێگه‌ی ته‌خته ڕه‌شی قوتابخانه‌كه‌یه‌وه وێنه به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت وۆرد ( Microsoft Word ) ی كێشاوه و به‌م شێوه‌یه قوتابییه‌كانی فێری ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌كات .
ماڵپه‌ری ( independent ) ی به‌ریتانی له هه‌والێكیدا ئاشكرایده‌كات " ریچارد ئابیا ئۆكۆتۆ " كه به " ئوورا كوادوو " ناسراوه و له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی وڵاتی غانا مامۆستای وانه‌ی كۆمپیوته‌ره به شێوه‌یه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه و وێنه‌ی به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفتی كێشاوه كه به جۆرێك بۆته سه‌رنجی خه‌ڵك له ئه‌نجامدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بریاریدا كۆمپیوته‌ر بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه دابین بكات .
مامۆستای ناوبراو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌و و نووسیویه‌تی ، وتنه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و گه‌یاندن له قوتابخانه‌كانی غانا پێكه‌نیناوییه ، چونكه له رێگه‌ی ته‌خته ره‌شه‌وه قوتابییه‌كان فێرده‌كرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.