Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:46

فرانسوا ئۆلاند: پرسی که‌رکووک خیانه‌تێکی ناوخۆیی بوو

لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، حاڵەتەکانی کوشتن و ڕفاندن زیادی کردووە
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: پرسی كه‌ركووك خیانه‌تێكی ناوخۆیی بوو بۆیه‌ هێچمان بۆ نه‌كرا.

فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆك كۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی كوردی - فه‌ره‌نسی مۆسكۆ ئاماده‌كاری بۆ كرابوو، رایگه‌یاند، پرسی كه‌ركووك خیانه‌تێكی ناوخۆیی بوو بۆیه‌ هێچمان بۆ نه‌كرا.

فه‌رانسوا ئۆلاند دووپاتی كرده‌وه‌ ئێمه‌ هه‌مووكات خۆمان به‌قه‌رزاری نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ جێگه‌ی ئێمه‌ و هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشیان كرد و ته‌نیا كورد بوون كه‌ تا كۆتایی داعش هاوكار و هاوسه‌نگه‌رمان بوون.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هۆلاند ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی گرت و رایگه‌یاند، داوامان له‌ عه‌بادی كردووه‌ سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان بگۆرێت و پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیاسته هه‌ڵه‌كانیدا بكات.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى یه‌كێتی، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.

لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، حاڵەتەکانی کوشتن و ڕفاندن زیادی کردووە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھێزە عێراقییەکان و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناتوانن بارودۆخی تەناھی شاری کەرکووک کۆنتڕۆڵ بکەن، بێگومان ئەمەش ھاووڵاتییانی شارەکەی نیگەران کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.