سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئێران واز له حه‌زی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ناهێنێت. له هه‌موو جێیه‌ك ته‌نانه‌ت له سنووره‌كانی خۆشمان كرده‌ی هێرشكارانه ئه‌نجام ده‌دات، ده‌بێت ئێران رابوه‌ستێندرێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبووه‌وه و دوا كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تره‌مپ و تهنیاهۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
سه‌ره‌تا تره‌مپ سه‌باره‌ت به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل گوتی : تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌موو سه‌رۆكه‌كان كه ده‌هاتنه ده‌سه‌ڵات باسیان له‌و بابه‌ته ده‌كرد، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌و بابه‌ته‌یان ده‌وروژاند، به‌ڵام ئێمه به كرده‌یی هه‌نگاومان نا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هیچ كاتێك به ئه‌ندازه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل نزیك نه‌بووه و له واده‌یه‌كی نزیكدا له بواره‌كانی ئابووری، سه‌ربازی و بازرگانی گرێبه‌ستی گرنگ واژوو ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس تره‌مپ گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ده‌رفه‌تم هه‌بوو به‌شداربم ، به‌شدار ده‌بم.
دواتر سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا كه هه‌م ئه‌مریكا هه‌م ئیسرائیل و هه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووچاری بوونه‌ته‌وه ئێرانه. ئێران واز له حه‌زی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ناهێنێت. له هه‌موو جێیه‌ك ته‌نانه‌ت له سنووره‌كانی خۆشمان كرده‌ی هێرشكارانه ئه‌نجام ده‌دات. ده‌بێت ئێران رابوه‌ستێندرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.