Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:48

حه‌وته‌مین پێشانگای کتێب له‌ سنه‌ کرایه‌وه‌

(3) سێ ملیۆن كتێب تێیدا نمایشده‌كرێت
کوردستان TV
100%


له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حه‌وته‌مین پێشانگای كتێبی پارێزگای كوردستان راگه‌یه‌ندرا كه‌ زیاتر له‌ (3) سێ ملیۆن كتێب تێیدا نمایشده‌كرێت .

به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی كوردستان " جه‌لال قه‌لعه‌ شاخانی " ئاشكرایده‌كات مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ په‌ره‌پێدانه‌ به‌ فه‌رهه‌نگی كتێب خوێندنه‌وه‌ له‌ كوردستان و هیواشی خواست ئه‌مه‌ ببێته‌ خه‌ڵاتێك بۆ هه‌موو ماڵێكی كورد .

ناوبراو وتیشی له‌ كۆی ( 628) ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ ناویان تۆماركرابوو بۆ به‌شداربوون له‌م پێشانگایه‌ ته‌نیا ( 338 )  ده‌زگا به‌شداریان كردووه‌ كه‌ له‌ نێوانیاندا ( 14)  ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان  بوونیان هه‌یه‌ .

230  ژوور له‌م پیشانگایه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ (3) سێ ملیۆن و 125 هه‌زار كتێب تێیدا نمایشده‌كرێت ، واته‌ له‌ هه‌ر كتێبێك 50 نوسخه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ فرۆشتن .

جێی باسه‌ داشكان له‌م پێشانگایه‌ به‌ بری له‌سه‌دا 30 دیاریكراوه‌ كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی كوردستان و ده‌زگاكان  و  وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ برێك له‌م داشكانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن . 
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.