پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری توانا مرۆیییەکانی هەنگاریا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوتابخانەیەکی کردەوە.
زوڵتان باڵوگ، وەزیری تونا مرۆییەکانی هەنگاریا لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەکەدا لە گوتەیەکدا گوتی" ئێمە ئامانجمان لەم کارە تێکەڵکردنەوە و گەڕاندنەوەی قوتابیانە بۆ ناو کەرتی خوێندن و بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکمان هەیە و هەنگاوی بەجێ هەڵدەگرێن".
ئاماژەی بەوەش کرد" یەکێک لە کارەکانمان لە کوردستان کردنەوەی سەنتەرێکە بۆ ئەو منداڵانەی کە تازە لەدایک دەبن و کردنەوەی ئەم قوتابخانەیەش بەڵگەیەکی دیکەیە کە ئێمە بەردەوامین لە هاوکارییەکانمان بۆ هەرێمی کورردستان و دەمانەوێ هیوایەک بۆ ئاشتی و ژیان لە ناوچەکە دروست بکەین و ببینە بەشێکی گەورە لەم چیرۆکە مەزنەی سەرکەوتن بەسەر تیرۆر لەم ناچەیەدا".
هاوکات پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش لە کاتی کردنەوەی ئەو قوتابخانەیەدا لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بە یارمەتیی هەنگاریا ئەو قوتابخانەیە بۆ ئاوارەکان دەکەینەوە کە پەیامێکی زۆر گرنگی تیدایە کە ئەویش پەیامی پەروەردەیە کە کلیلی پێشکەوتن و پێکەوەژیانه، لەمبارەشەوە کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە شوێنی پێکەوەژیانی ئایینی و پێکهاتە جیاوازەکان بووە".
وەزیری پەروەردە گوتیشی" باشترین بەڵگە بۆ ئەم قسەیە ئەوەیە کەلە ساڵی 2014 کاتێک کە داعش هێرشی کردەوە سەر عێراق و بەتایبەت مووسڵ و دەوروبەری، ئێمە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 800 قوتابخانەمان بە ناچاری بۆ ئاوارەکانی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی عێراق و سووریا تەرخان کرد کە روویان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردبوو".
وەزیری توانا مرۆییەکانی هەنگاریا دوێنێ یەکشەممە سەردانی ههرێمی کوردستانی کرد و بە فەرمی لەلایەن فەلاح مستەفا، بهرپرسى فهرمانگهى پهیوهندییهكانى دهرهوهى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازى لێكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.