Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:55

به‌بۆنه‌ى یاده‌کانى ئادار له‌ڕانیه‌ خولێکى تۆپى سه‌رمێز به‌ڕێوه‌ده‌چێت

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى ڕانیه‌
کوردستان TV
100%

به‌سه‌رپه‌رشتى نوێنه‌رایه‌تى ڕاپه‌رینى  لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى ڕانیه‌ ، به‌بۆنه‌ى یاده‌كانى ئادارو ساڵیادى ڕزگارى ده‌ڤه‌رى راپه‌رین خولێكى تۆپى سه‌رمێز بۆ لاوانى ناوچه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ .

 خوله‌كه‌ له‌ ڕۆژى 6_3-2018 ده‌ست پێك ده‌بێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وامى ده‌بێت كه‌ تێیدا چه‌ندین یاریزانى به‌ئه‌زموونى ناوچه‌كه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى باش و پاڵه‌وانى بوونیان .

له‌كۆتا ڕۆژى خول له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار تایبه‌ت له‌سه‌رپه‌رشتیاران خه‌ڵات و ڕێز ده‌به‌خشرێت به‌پاڵه‌وانان

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.