بۆ جاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق هۆشداری له باره‌ی بوونی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه و هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركوك ده‌ده‌ن.
به پشت به‌ستن به زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و به گوێره‌ی بهڵگهنایهكی پۆلیسی كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كه ژماره‌یان له نێوان 20-30 چه‌كداردایه، له ناوچه‌كانی ته‌ل حه‌مه له پشت گوندی حه‌فته غاری سنووری داقووق، كۆبوونه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌ش دووره له ئاوه‌دانی.
هه‌ره به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، چه‌كدارانی داعش جلی سه‌ربازییان له‌به‌ره و هاووڵاتیانی سڤیل و گوندنیشانیش له ناوچه‌كه دوورن، داواش ده‌كات هێزه ئه‌منییه‌كان رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ هه‌ر هێرشێكی داعش له ناوچه‌كه.
ئه‌مه دووه‌مین هۆشداری ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌كانی عێراقه سه‌باره‌ت به كۆنتروڵ كردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و هێرش كردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ناوچه‌كه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: كوردستان 24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.