Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:01

حزبولڵا: شەڕ دژی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین

تا ئەمریكا لە وڵات دەرنەكەن بەشداری پرۆسەی سیاسی لە عێراق ناكەن
حزبولڵا: شەڕ دژی هێزەكانی ئەمریكا دەكەین
کوردستان TV
100%

میلیشیاكانی شیعە بە تایبەتی حزبولڵا جارێكی دیكە قسەكانی عەبادی پێچەوانە دەكەنەوە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیران بەردەوام دووپات لەوە دەكاتەوە كە چەك دەبێ بە دەستی دەوڵەتەوە بێ و هەمووان لە ژێر فەرمانی حكوومەت بن ، بەڵام میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق هێما بۆ ئەوە دەكەن، لە كاتێكدا حزبەكان خەریكی هەڵبژاردنن، ئەوان خەریكی دەركردنی ئەمەریكای داگیركەرن لە عێراق ، تا ئەوان لە وڵات دەرنەكەن بەشداری پرۆسەی سیاسی لە عێراق ناكەن.

جەعفەر حوسێنی گوتەبێژ بەناوی میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق رایگەیاند،كە  ئێمە بەدەست داگیركاری ئەمەریكی دەناڵێنین كە ئێستە بەسەر بڕیاری سیاسی وڵاتەكەشمان زاڵن، بۆیە هیچ سوودی نییە بچینە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بەڵكو پێویستە لەوانە ڕزگارمان بێ و كۆتا بە داگیركاری ئەوان بهێنین، ئینجا دێینە ناو پرۆسەی سیاسییەوە.

میلیشیاكانی حزبوڵا هەڕەشە دەكەن و بەڵێن دەدەن كە بە توندی دژی داگیركاری ئەمەریكا دەوەستنەوە، ئەمەش وەك ئاماژەیەكە بۆ بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.