Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:37

پیاوێکی تونسی کێشی (10) کیلۆ یه‌و له‌ ئه‌شکه‌وت دۆزاراوه‌ته‌وه‌

هه‌ستی بینین و بیستنی لاواز بووه‌
pywuk kushe 10 kelou
کوردستان TV
100%

توونسییه‌كان تووشی شۆك بوون، كاتێ دوێنی پیاوێكیان له‌ ئه‌شكه‌وتێك دۆزییه‌وه‌ كه‌ كێشی ته‌نیا (10)  كیلۆیه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ ته‌نیا ژیان له‌ ئه‌شكه‌وت به‌سه‌ر ده‌بات، خواردنی ته‌نیا كرم بووه‌.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بونیاد و گه‌شه‌پێدان "مه‌بروك خرشوفی" رایگه‌یاند: ئه‌م پیاوه‌ ته‌مه‌نی (51) ساڵه‌، له‌ ئه‌شكه‌وتێكی ناوچه‌ی به‌نی خه‌داش باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توونس دۆزراوه‌ته‌وه‌ هیچ كه‌سێكی نییه‌ هه‌روه‌ها گوتی: له‌ كاتی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كێشی 10 كیلۆ یه‌ ، چونكه‌ خواردنی ته‌نیا كرمی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ستی بینین و بیستنی لاواز بووه‌.

شایانی باسه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر له‌و وڵاته‌ دوای بیستنی هه‌واڵه‌كه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ردانیان كردوه‌ داوایان له‌ ده‌سه‌ڵات دارن كردوه‌ به‌ زوترین كات لێكۆلینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌/ وه‌ته‌ن

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.