Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 14:35

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8 ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە عێراق.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

باڵیۆزی ڕووسیا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە نیشان دا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا کە کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.