Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:00

‌یۆنامی: لە مانگی شوباتدا نزیکەی 300 هاوڵاتی له‌ عێراق بوونه‌ته‌ قوربانی

زۆربه‌ی قوربانیه‌كان لە شاری بەغدا بووە
کوردستان TV
100%


نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (یۆنامی) رایگەیاند، لە مانگی شوباتدا لەو وڵاتە  نزیکەی 300 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی کردەوە توندوتیژەکانەوە کوژراون و برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (یۆنامی) ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی کردەوە )تیرۆریستی( و توندوتیژیەکان و ململانێ چەکدارییەکان لە مانگی شوباتی 2018دا لانیکەم 91 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 208 مەدەنی دیکە برینداربوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی یۆنامی زۆرترین ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە شاری بەغدا بووە کە 195 قوربانی هەبووە (49 کوژراون و 146بریندارن). بەدوای ئەویشدا پارێزگای ئەنبار دێت کە لەو مانگەدا 14 کەس کوژراون و 37 کەسی دیکە برینداربوون، دواتریش پارێزگای دیالە دێت کە تیایدا 12 کەس کوژراون و 11 کەسی دیکە برینداربوون.

ئاماژەشی بۆ ئەوەکردووە یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و  له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌ هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی ناته‌واو پشتڕاست بكاته‌وه، له‌به‌رئەوە ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.