Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:57

به‌ریتانییه‌کان سه‌ره‌تا ره‌ش پێست بوون

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى توێژه‌رانی مۆزه‌خانه‌ی سرووشتیی به‌ریتانیا و زانكۆی كۆڵجی له‌نده‌ن
کوردستان TV
100%

توێژه‌رانی مۆزه‌خانه‌ی سرووشتیی به‌ریتانیا و زانكۆی كۆڵجی له‌نده‌ن له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر چه‌ندین ئێسكی به‌جێماو له‌ مرۆڤێكی پێش مێژوو كه‌ ساڵی 1903 له‌ ئه‌شكه‌وتێكی باشووری به‌ریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م ئێسكانه‌ هی پیاوێكی گه‌نج بووه‌ كه‌ پێستی ره‌ش و چاوی شین و پرچی وه‌ك ئه‌فریقییه‌كانی هه‌بووه‌.

زانایان ده‌ڵێن ئه‌م پیاوه‌ و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی نزیكه‌ی 11 هه‌زار و 700 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وڕوپاوه‌ رۆیشتوونه‌ته‌ ناو خاكی به‌ریتانیای ئێستا.

زانایانی ته‌كنه‌لۆژیای تایبه‌ت به‌ درووستكردنه‌وه‌ و وێنا كردنه‌وه‌ی رووخسار له‌ڕووی ئێسكه‌كانی ده‌موچاو، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و تاقیكارییانه‌ی له‌سه‌ر جیناتی به‌جێماو له‌ناو ئێسه‌كه‌كانیدا كردوویانه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ پێستی ره‌ش بووه‌، به‌ڵام چاوی شین بووه‌ و قژی وه‌ك ئه‌فریقییه‌كان لول بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا مردووه‌.


سه‌رچاوه‌ / ئیرنا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.