له پشت خۆپیشانده‌رانی پارێزگای سلێمانیه‌وه نهێنیه‌كی گه‌وره هه‌یه كه تا ئێستا كه‌م كه‌س هه‌یه په‌ی پێبردبێت و لێی ورد بووبێته‌وه جگه له خۆیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كه نه‌یویست ناوی بهێندرێت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ناو ئاپۆرای خۆپیشانده‌رانیشدا پشێوی و ئالۆزی دروست ده‌كه‌ن و خۆپیشاندانه‌كه به ئاقارێكی تردا ده‌به‌ن و ده‌بنه هۆكار بۆ دروستبوونی تووندوتیژی، مه‌رامی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه‌و ده‌یانهه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه فایلێك بۆ خۆیان بكه‌نه‌وه و دواتر برۆن بۆ هه‌نده‌ران و له‌سه‌ر ئه‌و فایله‌ش داوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له كوردستان ژیانمان له مه‌ترسیدایه‌و به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه ئه‌و مه‌له‌فه‌یه كهڤیدیۆ و وێنه‌ی گرژی و ئالۆزییه‌كانی تێدایه.
گوتیشی: زۆربه‌یان خۆیان ده‌م و چاوی خۆیان ده‌شكێنن و وێنه له خۆیان ده‌گرن و سیناریۆی جیا جیا دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌یان به‌هێزتر بێت و زووتر مافی په‌نابه‌ریه‌تی وه‌ربگرن، چونكه وه‌ك دیاره ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه توند‌و تیژیان تێدا تۆماركراوه‌و به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ریان كه نیشانده‌دات ژیانی ئه‌و كه‌سه له مه‌ترسیدایه زووتر مافی په‌نابه‌ریه‌تیان پێده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.