Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:56

ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق زیادی کردووه‌

داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

دوایین ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكرا كراو داواش ده‌كرێت كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق دیاری بكرێت.

رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 11 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق بوونیان هه‌یه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری هاوپه‌یمانی نیشتمانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جموجۆڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخرێته‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق، تا كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق دیاری بكات.

رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ 11 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ بنكه‌كانی رۆژئاواو باكوورو ناوه‌راست بوونیان هه‌یه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاندووه‌، سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق چاوه‌رێی بریاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین،چونكه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كان فشارییان خستۆته‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌یه‌كی كاتی سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دیاری بكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.