Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:43

ناتۆ: هۆشدارییه‌کانی رووسیا له‌ دژی ئه‌م په‌یمانه‌ شتێکی قبوڵنه‌کراوه‌

ناتۆ: كه‌ هۆشدارییه‌كانی ڤلادیمێر پۆتین له‌ دژی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی شتێكی قبوڵنه‌كراوه‌
ناتۆ: هۆشدارییه‌كانی رووسیا له‌ دژی ئه‌م په‌یمانه‌ شتێكی قبوڵنه‌كراوه‌
کوردستان TV
100%

رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك كۆماری رووسیا په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌ نوێیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه‌، ناتۆ رایگه‌یاند كه‌ هۆشدارییه‌كانی ڤلادیمێر پۆتین له‌ دژی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی شتێكی قبوڵنه‌كراوه‌ و یارمه‌تیده‌ر نییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كان.

ڤلادیمێر پۆتین كه‌ توڕه‌یه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی سنووره‌كانی ناتۆ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤییه‌تی پێشوو، له‌ وتاری رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی خۆیدا وتی هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هاوپه‌یمانانی مۆسكۆ وه‌ك هێرش بۆسه‌ر خودی مۆسكۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌خێرایی هه‌ڵوێستمان له‌ به‌رامبه‌ری ده‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ڤلادیمێر پۆتین روونی نه‌كرده‌وه‌ هاوپه‌یمانانی رووسیا كام وڵاتان ده‌گرێته‌خۆ، به‌ڵام ناتۆ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وته‌كانی پۆتین زۆر شه‌ڕخوازانه‌ بووه‌ و یارمه‌تیده‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌كان نییه‌، كه‌ ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ له‌ 2014ـه‌وه‌ له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی قریم به‌ خاكی رووسیاوه‌ لكێنراوه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.