Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:51

بارودۆخی موسڵ له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌

رۆژانه‌ كرده‌ی رفاندن و تیرۆر و دزین و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان ئه‌نجام ده‌درێت
بارودۆخی موسڵ له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌
کوردستان TV
100%


بارودۆخی ئه‌منی شاری مووسڵ له‌دوای رزگاركردنی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌ و زۆر له‌ راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كرده‌ی رفاندن و تیرۆر و دزین و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان رۆژانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌ جلی سه‌ربازی ده‌رده‌كه‌ون، زۆر له‌ راپۆرته‌كان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پشتی ئه‌م رووداوانه‌ن. 

چه‌كدارانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی رۆژانه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس وسوپای عێراق ده‌كه‌ونه‌ ململانێی و ته‌نانه‌ت به‌ره‌نگاری هێزه‌ فه‌رمییه‌كانی عێراق ده‌بنه‌وه‌.

له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مووسڵ رایگه‌یاند كه‌ ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  به‌ڵێنیداوه‌ نزیكه‌ی 12 هه‌زار پۆلیس بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌هۆی ناسه‌قامگیرییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌م شاره‌ بكات.

لیوا نه‌جم جبووری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مووسڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌بادی به‌ڵێنی داوه‌ 10 تا 12 هه‌زار پۆلیس ره‌وانه‌ی مووسڵ بكات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌ستی سه‌قامگیربوونی شاره‌كه‌.
 
وه‌ك ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پۆلیس ئاشكرای كردووه‌، ئه‌و 12 هه‌زار پۆلیسه‌ی ره‌وانه‌ی مووسڵ ده‌كرێن، به‌شێكیان له‌ حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتووه‌، به‌شێكی دیكه‌ش خۆبه‌خشه‌ نوێیه‌كانن و ئه‌وانیتریش ئه‌و پۆلیسانه‌ن كه‌ پێشتر له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.