سه‌رۆكی پێشووتری كهنیسهتی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ك پادشای ئیسرائیل وایه‌و ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه باوه‌ری ناكرێ.
ئه‌براهام بێرگ، سه‌رۆكی پێشووتری كهنیسهتی ئیسرائیل له دیدارێكدا به سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: بنیامین ناتانیاهۆ یه‌كێكه له به‌هێزترین سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه وێنا ناكرێت، پاڵپشتییه‌كی باشی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و ئه‌و پادشای ئیسرائیله.
سه‌رۆكی پێشووتری كهنیسهتی ئیسرائیل گوتیشی: ناتانیاهۆ چه‌ند به‌هێزتر ده‌بێ، ئه‌وه‌نده كێشه كه‌سییه‌كانی زیاد ده‌بێ، راسته ئه‌و به‌هێزه‌و پادشای سیاسییه،به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكێكی مێژوویی باش نییه.
هه‌روه‌ها ئه‌براهام بێرگ گوتی: نامه‌وێ له رێگاكای بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه ناتانیاهۆ ببهزێنیم، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌و ببه‌زێنم.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.