به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمیی كۆمسیۆن 23 ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگده‌ر له عێراق هه‌ن و نزیكه‌ی پێنج ملیۆن ده‌نگده‌ریش له كوردستان هه‌ن.
به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمیی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، 23 ملیۆن و 60 هه‌زار ده‌نگده‌ر له عێراقدا هه‌ن و ئه‌م ژماره‌یه به‌شدار ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی 12ـی ئایاری داهاتوو.
له‌باره‌ی شاره‌كانی كوردستان به پێی به‌ڵگه‌كه شاری سلێمانی زۆرترین ده‌نگده‌ری تێدایه، چونكه حكومه‌تی عێراق دان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانانێت و ئه‌و پارێزگایه‌شی له‌گه‌ڵ سلێمانی هه‌ژمار كردووه .
به‌پێی به‌ڵگه‌كه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ملیۆنێك و 785 هه‌زار و 510 ده‌نگده‌ره، له دوای ئه‌و هه‌ولێر دێت كه یه‌ك ملیۆن و 181 هه‌زار و 775 هه‌زار ده‌نگده‌ره.
له دوای هه‌ولێریش، كه‌ركووك دێت كه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی 962 هه‌زار و 876 ده‌نگده‌ره، له دهۆكیش 771 هه‌زار 867 ده‌نگده‌ر هه‌ن.
سه‌باره‌ت به تێكڕای عێراق پارێزگای به‌غدا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت ، كه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی 5 ملیۆن 300 هه‌زار ده‌نگده‌ره ، دواتر پارێزگای نه‌ینه‌وا دێت كه 2 ملیۆن و 200 هه‌زار ده‌نگده‌ری تێدایه .
له 12ـی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، كه چواره‌م هه‌ڵبژاردنه له دوای كه‌وتنی رژێمی به‌عس له عێراق ئه‌نجام بدرێت.
سوهێل تاهیر / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.