Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:43

کچه‌ وه‌رزشوانێکى کورد تووشى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ى زمان بوو

ئاسیا عه‌بدوڵڵا له‌كاتى یاری كردنى بۆ یانه‌كه‌ى تووشى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ى زمان بوو
کوردستان TV
100%


كچه‌ وه‌رزشوانێكى كورد له‌ خولى كوردستان تووشى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ى زمان ده‌بێت و به‌سه‌لامه‌تى لێى ده‌رده‌چێت.

له‌میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى فوتساڵى یانه‌ پله‌نایابه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڕی پێنجه‌مى خوله‌كه‌ ، له‌یاری نێوان ئافره‌تانى هه‌ولێر و ئافرۆدێت كچه‌ وه‌رزشوانى یانه‌ى ئافرۆدێت ئاسیا عه‌بدوڵڵا له‌كاتى یاری كردنى بۆ یانه‌كه‌ى تووشى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ى زمان ده‌بێت و بارى ته‌ندروستى تێك ده‌چێت.

ئه‌رسه‌لان قادر وه‌ك تیمى پزیشكى كه‌ ئاماده‌ی یاریه‌كه‌ بوو، به‌فریاى ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كه‌وێت به‌زوویی ژیان بۆ ئه‌م یاریزانه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ ده‌كات .
 
دواتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌پێناو سه‌لامه‌تى زیاتر بۆ ئه‌م یاریزانه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ ، ئاسیا عه‌بدوڵلاى یاریزانى ئافرۆدێت به‌ته‌ندروستیه‌كى باش له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌رده‌چێـت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ژیانى ئاسایی خۆی .

هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى زمان له‌كاتى یاری كردن له‌ئه‌نجامى ماندوو بوونى زۆر ڕووده‌دات ، ده‌بێت به‌زوویی له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌نجامبدرێت له‌پێناو سه‌لامه‌تى گیانى ئه‌و یاریزانه‌.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.