Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:03

24 قوربانیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، بوون به‌ قوربانیی ده‌ستی ئاگریش

تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ روون نه‌بووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌ له‌ سه‌نته‌رێكی وازهێنان له‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شاری باكۆی وڵاتی ئازه‌ربایجان، 24 كه‌س كوژران. 

ئه‌و شوێنه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و سه‌نته‌رانه‌ی ئاڵووده‌بووانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی به‌ هه‌ندێك چالاكیی و پرِۆگرامی تایبه‌ت له‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان دوور ده‌خسته‌وه‌.

تا ئێستا ئامارێكی ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌به‌رده‌ست نییه‌، به‌ڵام به‌ وته‌ی داواكاری گشتیی وڵاتی ئازه‌ربایجان، جیا له‌و ژماره‌یه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی، 31 كه‌سیش رزگار كراون.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی ئه‌م وڵاته‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ چوار كه‌س به‌ برینی قورسه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ روون نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ زیانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

 


سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.