Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:26

هه‌ولێر.. دزێک ده‌ستگیرکرا

بڕیار درا به‌ به‌ندكردنی ناوبراو به‌ پێ مادده‌ی (443) له‌ یاسای سزادانی عێراقی
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر چه‌ند تاوانێكی دزی ئه‌نجامدرا، دواتر پۆلیس دۆسیه‌ی بۆ ڕووداوه‌كان كرده‌وه‌ توانی تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕائید (سیروان حمید حسن)، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ پۆلیسی هه‌ولێری راگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سكاڵایه‌ك تۆماركرا له‌ دزینی چه‌ندین كه‌ل و په‌ل و پاره‌، هه‌ڵساین به‌ كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌، دوای ووردبینی و چاودێری ته‌واو توانیمان بگه‌ینه‌ ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ناوی (و.ش.م)، ته‌مه‌ن (27) ساڵ، دواتر له‌ بۆسه‌یه‌كدا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ین له‌دوای كۆتا دزی كه‌ (20) كاتژمێر پێشتر ئه‌نجامی دابوو.

راشیگه‌یاندووه‌: دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ئه‌نجامدانی (5) تاوانی دزی له‌نێو شاری هه‌ولێر، دزییه‌كانیش بریتی بوون له‌ ده‌فته‌رێك دۆڵار و برێكی زۆر له‌ زێر و چه‌ند لاپتۆپێك و ئێكسبۆكس و بتڵی غاز .

ده‌شڵێت: دوای ده‌ستگیركردنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی  بۆ رێكخرا به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ بریاریدا به‌ به‌ندكردنی ناوبراو به‌ پێ ماده‌ (443)، له‌یاسای سزادانی عێراقی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.