جارێكیان كۆترێك ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی گوڵێكی سپی له‌كۆتایی بڕیاری دا بهگوڵهكه بڵێت كه‌تۆم خۆش ده‌وێت به‌ڵام گوڵه‌كه ڕازی نه‌بوو ڕه‌تی كردوه .
بۆچه‌ندین جاری تر كۆتره‌كه داوای خۆشه‌ویستی له گوڵ كرد به‌ڵام هه‌رسوودی نه‌بوو هه‌موو جارێك ڕه‌تی ده‌كرده‌وه.
دوا جار گوڵه‌كه گووتی: به‌مه‌رجێ به‌خۆشه‌ویستی تۆ ڕازی ده‌بم گه‌ر من ڕه‌نگم بگۆڕێت له‌سپی بۆسور.
بۆڕۆژی دواتر كۆتره‌كه هات هه‌ردوو باڵی خۆی بڕی خۆینهكهی له‌سه‌ر گوڵه‌كه په‌رش و بڵاو كرده‌وه تاسور هه‌ڵگه‌ڕا.
ئه‌و كاته گوڵه‌كه هه‌ستی كرد كه ئه‌و كۆتره چه‌نده خۆشی ویستووه زۆر په‌شیمان بویه‌وه به‌ڵام تازه كار له‌كار ترازا كۆتره‌كه گیانی له‌ده‌ست دابوو.
بۆیه پێویسته ڕێز له‌هه‌ست و خۆشه‌ویستی ئه‌وكه‌سه بگریت كه‌خۆشی ده‌وێیت تا له‌ژیان ماوه به‌رله‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت و پاشان په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگهزی.
ن/ ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.