Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:45

ڕووسیا پێنج کاتژمێر ئاگربەست لە غوتەی سووریا ڕادەگەیەنێت

ترەمپ و مێرکڵ کاریگەری خراپی ڕووسیا لە سووریا ده‌خه‌نه‌روو
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمه‌ریکا و ئەڵمانیا، دۆناڵد ترەمپ و ئەنگیلا مێرکڵ، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا باسیان لەدۆخی ئێستای سوریا کردووە و دواتر ڕێککەوتوون کەدەبێت بەزووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.

بەپێی ڕۆیتەرز، سوریا، ئێران و ڕوسیا، دەبێت پابه‌ندى بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بن، بۆ وەستاندنی شەڕ لەسوریادا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، ترەمپ و مێرکڵ باسیان "لەکاریگەری خراپی" ڕوسیا کردووە لەسەر بارودۆخەکە.

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، 24ی مانگی ڕابردوو بریارى ئاگربەستى  لە ته‌واوى سوریا ده‌ركرد، به‌ڵام شەڕ و ئاڵۆزی لە سوریا هێشتا بەردەوامە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئەمڕۆ هەینی، ڕوسیا داوایکردووە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر ئاگربەست ڕابگەیەندرێت. 

بەپێی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ ڕوسیا پێنج کاتژمێر ئاگربەست ڕادەگەیەنێت، تا شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە کەمبێتەوە و خەڵکی مەدەنی کۆمەك و هاوکاریەکانیان پێبگات. 

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، شەڕ لەنێوان سوپای ئازادو ڕژێمی سوریا و ڕوسیا دەستی پێکردووە، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی و چەکداری سوپای ئازاد لەناوچەکەدا کوژراون و بریندار بوون. 

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان لە 24ی مانگی ڕابردوو ئاگربەستی له‌ ته‌واوى سوریا، ڕاگەیاند، بۆماوەی 30 ڕۆژ تا کۆمەك و هاوکاری نێودەوڵەتی بەخەڵکی ناوچەکە بگات، بەڵام بریاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.