Erbil 13°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:30

ئه‌شواق جاف: له‌وانه‌یه‌ کورد له‌ ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێته‌وه‌

ئه‌شواق جاف: سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم كۆده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند" به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانه‌وه‌ پێشنیارێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی كورد له‌ ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و ئه‌مرۆش سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بنه‌وه‌".

دوێنێ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقییان بایكۆت كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق و  دوای په‌سه‌ندكردنی 12 مادده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌هۆی تێكچوونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ دواخرا.

ئه‌شواق جاف له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاری كورد له‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ی عێراق بۆ باسنیوز گوتی" گله‌ییمان له‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی و به‌رپرسانی پارته‌ كوردستانییه‌كان هه‌یه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ گرنگ و چاره‌نووسسازه‌ ، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و پێویسته‌ به‌زووترین كات به‌رپرسانی باڵای سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كان كۆببنه‌وه‌ و بڕیارێك بده‌ن و هه‌ڵوێست بنوێنن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ داواشی كرد كه‌ پارته‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان ناكۆكی و جیاوازی بیركردنه‌وه‌كه‌یان و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌لاوه‌ نێن و به‌جددی كار له‌سه‌ر پرسی به‌شی كورد له‌ بودجه‌ی عێراق بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.