جه‌زا سه‌ید مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان، ڕاگه‌یاند" وابڕیار بوو كه یه‌كێتیی كۆنگره‌ى چواره‌م له(5-3-2018) ببه‌ستێت، به‌ڵام كۆنگره بۆ كاتێكى دیكه دواخراوه‌و ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌یه له ناوه‌ڕاستى مانگى چوارى ئه‌مساڵ كۆنگره ببه‌ستین".
گوتیشى: "كۆنگره بۆ یه‌كێتى زۆر پێویسته چونكه كۆنگره ده‌توانێت، كێشهكنمان چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر هێنده‌ى دیكه كۆنگره دوابكه‌وێت، ئه‌وا یه‌كێتیی ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌بێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتى ڕه‌تیشى كرده‌وه بۆ كۆنگره ڕێگرى له‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌و حزبه بكرێت، وه‌كو خۆى ئاماژه‌ى بۆ كرد، بۆ كۆنگره ڕێگرى له‌هیچ كه‌سێكى دیاریكراو ناكرێت، چونكه هه‌مووى به‌رپرسانى یه‌كێتی له‌ناو هۆڵى كۆنگره یه‌كسان ده‌بنه‌وه.
گوتیشی: "بڕوا ناكه‌م هیچ ڕیگرییهك له هیچ كه‌سایه‌تییه‌كى نێو یه‌كێتیی بكرێت، به‌ڵام كۆنگره بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتی ده‌دات، به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وازیان له ڕیزه‌كانى یه‌كێتیی هێناوه".
جه‌زا سه‌ید مه‌جید، بۆ باس‌نیوز باسی له‌وه‌شكرد، جیابوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كێتیی كاریگه‌رى بۆ ده‌نگه‌كانى یه‌كێتیی ده‌بێت، به‌ڵام مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كورسیه‌كانى یه‌كێتیی ته‌واو كه‌م ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.