Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:22

وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا دانى به‌ کوژرانى 157 سه‌رباز و چه‌کدارى هاوپه‌یمانى تورکیا دا

نوره‌دین جانێكلى وه‌زیرى به‌رگرى توركیا
کوردستان TV
100%

نوره‌دین جانێكلى وه‌زیرى به‌رگرى توركیا، رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تاى ئۆپه‌ڕاسیۆنى لقى زه‌یتون بۆ سه‌ر عه‌فرین تا ئێستا 41 سه‌ربازى توركیا و 116 چه‌كدارى سوریاى ئازاد كوژراون، هاوكات 2 هه‌زار و 295 تیرۆرست له‌ چالاكى خراون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ـی ئازارى 2018 جانێكلى له‌ میانه‌ى به‌شدارى كردنى له‌ رێوڕه‌سمى ده‌رچوونى ئه‌كادیمیاى سه‌ربازیى و گوتارێكى پێشكه‌ش كرد كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ 42 هه‌مین رۆژى ئۆپه‌ڕاسیۆنى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، جانێكلى له‌ قسه‌كانى دا ده‌رباره‌ى دانی به‌ ژماره‌ى كوژراوانى ئۆپه‌ڕاسیۆنى توركیا دا و وتی: له‌ ماوه‌ى ئه‌و 42 رۆژه‌دا توركیا توانیویه‌تى 28 پێگه‌ و 95 گوند و ئاوایى هێڵى سنووریى نێوان سوریا و توركیا و رۆژئاواى شارى عه‌فرین كۆنترۆڵ بكات.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ به‌رگرى له‌ عه‌فرین ده‌كات، ژماره‌ى زیاتر له‌ باره‌ى زیانى گیانى ریزه‌كانى سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌.

سوپاى توركیا له‌ 20ـی كانوونى دووه‌م 2018ـه‌وه‌ به‌ پشتیوانى چه‌كداره‌ گرووپه‌ میلیشیاییه‌ ئیسلامییه‌كان و سوپاى سوریاى ئازاد، هێرشى بۆ سه‌ر كانتونى عه‌فرین له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌.

 


سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.