Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:04

جارێکی دیکه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز کابولی هه‌ژانده‌وه‌

تا ئێستا ئامارێكی روون له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌به‌ر ده‌ست نیه‌
جارێكی دیكه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كابولی هه‌ژانده‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی دیكه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژانده‌وه‌. 

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری پۆلیسێكی شاری كابول، خۆكوژێك له‌ نزیك گه‌ره‌كێكی تایبه‌ت به‌ باڵێۆزخانه‌كانی وڵاتانی بیانی له‌ كابول خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا ئامارێكی روون له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌به‌ر ده‌ست نیه‌. 

نه‌جیبه‌ دانشی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغاستان رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌، لانیكه‌م چوار كه‌س بریندار بوونه‌. 

هاوكات میدیاكانی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 8:40 خوله‌كی ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌ كاتی كابول و له‌ گه‌ره‌كی قابل بای روویداوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێك كوژراوه‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. 

ئه‌م رووداوه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی دوو رۆژ به‌سه‌ر پێشنیاری دیالۆگی ئاشتی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆككۆماری ئه‌فغانستان خراوه‌ته‌ به‌رده‌م گروپی تالیبان، دیاره‌ تاكوو ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. 

جێی ئاماژه‌یه‌ مانگی رابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.