Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

بزانه‌ نرخی یه‌ک ژه‌مه‌ نان خواردن له‌گه‌ڵ ترامپ چه‌نده‌؟

كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری مارالاگو داهاتێكی زۆری هه‌بوو
trimp
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی فلۆریدا كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری مارالاگو كه‌ شوێنێكی گه‌شتیاری به‌ناو بانگی ئه‌مریكایه‌ ، ژه‌مه‌ نانخواردنێك و ئاهه‌نگێكی شه‌وانه‌ی بۆنه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی بوونی (دۆناڵد ترامپ) به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ساز كرد.

به‌ڵام پلیتی نان خوادرن و شه‌وه‌ ئاهه‌نگ جێگای سه‌رسوڕمان بوو كاتێ هه‌رزانترین بیلتی ئاماده‌بوون له‌و بۆنه‌یه‌ (100) هه‌زار دۆلاره‌ ته‌نیا بۆ دوو كه‌س بووه‌ ، ئه‌گه‌ر  بۆ كورسی نزیكه‌كانیش له‌ شوێنی دانیشتنی ترامپ دابنیشیت نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (250) هه‌زار دۆلار.

ئه‌وه‌ی له‌م ئاهه‌نگه‌ ئاماده‌ بێت جگه‌ له‌ دانی پاره‌كه‌  بۆیان هه‌یه‌ ته‌نیا یه‌ك وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ترامپ بگرن ، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ خه‌ڵكێكی زۆریش ئاماده‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ نان خواردنه‌ بوون، كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری مارالاگو داهاتێكی زۆری هه‌بوو به‌ڵام بڕه‌كه‌ی دیار نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌/روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.