Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 16:34

چۆن منداڵه‌کانمان زیره‌ک ده‌بن

له‌ كاتی خۆیدا ئه‌ركه‌كانی ماله‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن
کوردستان TV
100%


كاتێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و منداڵه‌كانمان  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و زانست ده‌نێرین بۆ قوتابخانه‌ ، بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ كاتێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .

به‌ پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ،هه‌ندێك جار پێویسته‌ دایكان و باوكان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌شداری له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن .

له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌ نێوانیاندا  زانكۆی " نۆرس كارۆلاینا" ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌  رۆڵی دایكو باوك له‌ ماڵه‌وه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی منداڵ له‌ قوتابخانه‌.

بۆ ئه‌وه‌ش 40 مامۆستای به‌ ئه‌زموون داوایان لێكراوه‌ رێنمایی بده‌نه‌ كه‌سو كاری منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی منداڵه‌كانیاندا به‌شدار بن له‌ ماڵه‌وه‌ .

لێره‌دا مامۆستا به‌ ئه‌زموونه‌كان داوا له‌ دایك و باوكان ده‌كه‌ن هه‌وڵ  بده‌ن منداڵه‌كانیان له‌ ته‌مبه‌لی دوور بخه‌نه‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ پێویسته‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ئه‌ركه‌كانی ماله‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن و هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خه‌و هه‌روه‌ها له‌ ته‌مبه‌ڵی .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.