Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:51

 بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەستی لەکار کێشایەوە

هێکس کارمەندەی دامەزراوەی ترەمپ بووە
کوردستان TV
100%

هۆپ هێکس، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رۆژی چوارشەممە 28-2-2018 دەستی لەکار کێشایەوە.

هێکس دەبێتە چوارەم کەس کە لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەم پۆستە وەربگرێت و وازبهێنێت.

پێش هێکس هەریەکە لە ئەنتۆنی سکارامۆچی، شۆن سپایسەر، مایکڵ دوبک لەو پۆستەدا کاریان کردووە و دواتر دەستیان لە کارکێشاوەتەوە.

هۆپ هێکس ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کاردەکات، پێش بوونی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، هێکس کارمەندەی دامەزراوەی ترەمپ بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.