Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:30

تره‌مپ و شازادەی جێنشینی سعودیە دەستوەردانەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تاوتوێکرد

سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازی سعودیە ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محمەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامداو بەپێی راگەیێندراوێكى حکومەتی سعودیە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جگه‌ لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی واشنتن و ریاز، ترەمپ و محەممەد بن سەلمان باسیان لە دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا محەممەد بن سەلمان سەردانی واشنتن بکات و لە نزیکەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە. 

دوای دوو مانگ لە بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا، لە مانگی ئازاری 2017 ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە شازادە سەلمان کرد. دواتریش یەکەم سەردانی ترەمپ بۆ دەرەوەی وڵات سعودیە بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.