Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 06:37

دادگای ئۆرفا بڕیاری زیندانیکردنی دیلەک ئۆجەلانی دەرکرد

پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)‌ه‌
کوردستان TV
100%


دادگاى سزا قورسەکانى ئامەد دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانى بەسەر دیلەک ئۆجەلان، پەرلەمانتارى هەدەپەدا سەپاند.

بەپێی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگاییكردنی دیلەك ئۆجەلان، خوشكەزای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەو پەرلەمانتاری ئۆرفای هەدەپە بەڕێوەچووە.

دادگای سزای قورس لە شاری ئۆرفا بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ پەكەكە و كەجەكە، سزای دوو ساڵ و شەش مانگی بەسەر دیلەك ئۆجەلاندا سەپاندووە.

لە دانیشتنی دادگای تایبەت بە دۆسیەکەی دیلەک ئۆجەلان، پارێزەرەکانی ڕایانگەیاند، کە بەشێک لە قسەکانی دیلەک ئۆجەلان بڕاون و بە هەڵە نووسراونەتەوە.

هەروەها داوایانکرد کە لەلایەن وەرگێڕێکی کوردی بێلایەنەوە جارێکی دیکە بنووسرێتەوە.

پارێزەران، داوای مۆڵەتیان لە دادگا کرد بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لەناوبراو بکەن.

دەستەی دادوەران، داواکاری پارێزەرانی ڕەتکردەوە ڕایانگەیاند، کە پێویست ناکات دۆسیەکە دوا بخرێت.

دادگای ئۆرفا تۆمەتی ئەوەی ئاڕاستەی دیلەك ئۆجەلان كردووە، كە لە وتارێكدا لە مەراسیمی بەخاكسپاردن لە ناوچەی وێراشار لە ئۆرفای باكوری كوردستان بانگەشەی بۆ پەكەكە و كەجەكە كردووە.

شایه‌نی باسه‌ دیلەك ئۆجەلان، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)‌یه‌ .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.