Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:01

خاچی سووری نیودەوڵەتی هاوکارى مرۆیی ده‌گه‌ینێته‌ عه‌فرین

هاوکاریی مرۆیی لەڕێگەی "تەلڕەعفەت"ەوە بەرەو عەفرین به‌ڕێ کەوتوون
کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی خاچی سووری نیودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە چەندین کاروانی هاوکاریی مرۆیی دوێنێ لەڕێگەی "تەلڕەعفەت"ەوە بەرەو کانتۆنی عەفرین بەڕێ کەوتوون.

لەمبارەوە "سانا" ئاژانسی زمانحاڵی سووریا بڵاوی کردووەتەوە کە دوێنێ چوارشەممە 2018/2/28 لەڕێگەی خاچی سووری نیودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبییەوە 28 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر یارمەتی و هاوکاریی مرۆیی بەرەو شاری عەفرین بەڕێ کراون.

هەرچەند لە ڕێکەوتی 2018/2/24ەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستی یەک مانگە لە سووریا ڕاگەیەندراوە، بەڵام هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری هەر بەردەوامە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.