Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:46

بۆردومان و هێرشه‌کان بۆ سه‌ر شار و شارۆچکه‌کانی غوته‌ به‌رده‌وامن

رێیانه‌داوه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بگوازرێنه‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%

 

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له‌ بۆردومان و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.

سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری له‌ سووریا كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ راگه‌یێندراوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاگربه‌سته‌ مرۆییه‌ی كه‌ رووسیا بۆ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاندووه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له‌ بۆردومان و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كه‌ پێش ئاگربه‌ستی رۆژانه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێم شاری حه‌رستا و دۆمایان بۆردومانكرد.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ ئه‌مرۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بۆردومانكردووه‌ و رێیا نه‌داوه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بگوازرێنه‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.